به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ 15 حزب و لایه‌نی توركمانی كۆبۆوه
هه‌ولێر-KDP.info/ئه‌مڕۆ 15-5-2013 له باره‌گای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی- عێراقی، به‌سه‌رپه‌رشتی د.كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی عێراقی، عیماد ته‌ها ئه‌ندامی مه‌كته‌ب، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نی سیاسی توركمانه‌كان به‌رێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه 15 حزب و لایه‌نی توركمانی ئاماده‌ی بوون، باس له بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه كرا و خرانه به‌رباس، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر پرسی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی حزب و لایه‌نه‌كانی توركمان كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بدرێته ریفراندۆم كه مافی خه‌لكی كوردستانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌و مافه به‌زۆر و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن له میلله‌ت زه‌وت بكرێت. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره له‌ماوه‌ی 7 ساڵ نووسراوه‌ته‌وه و له ئاماده‌كردنیدا نوێنه‌ری گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان تێیدا به‌شداربوون و دراوه‌ته راگه‌یاندنه‌كان و 5 هه‌زار تێبینی هاوڵاتیان و ئه‌كادیمی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی خرایه سه‌ر، پاشتریش خراوه‌ته به‌رده‌م پسپۆرانی یاسای ده‌ستووری بیانی و ناوه‌خۆیی ئه‌وانیش تێبینی خۆیان خسته سه‌ر و به‌هه‌ند وه‌رگیرا.
ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره به‌شێوه‌یه‌كی دروست و یاسایی ئاماده‌كراوه و كاتی خۆی 36 لایه‌نی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ناو هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری كۆده‌نگ بوون و موافق بوون. به‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش له ئۆپۆزسیۆنن.
دواتر له په‌رله‌مان له كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده‌ببوو، 96 یان ده‌نگیان پێدا كه ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانه، كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن، ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه مافی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه وه‌كو لایه‌نه‌كانی توركمان داوامان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پرۆژه‌یه بدرێته ریفراندۆم و خه‌ڵكی كوردستان با خۆیان رای خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت و زوڵمیش له په‌رله‌مان نه‌كرێت.
هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی توركمان روونیان كرده‌وه كه ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره‌ی كه ئێستا هه‌یه، باشترین پرۆژه‌ی ده‌ستووره كه ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی توركمانی تێدا جێگیره، ئه‌مڕۆش ئه‌م پرۆژه ده‌ستووره جێگای ئومێدی هه‌موومانه و هه‌موو پێكهاته‌كانی ئاینی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ناو هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن كه ئه‌مڕۆ گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی و به‌مافه‌كانیان شاد بن كه له‌و ده‌ستووره مسۆگه‌ر كراوه.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌ئكیدیشیان له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی زامنی ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌رۆك بارزانییه كه حوكمی حه‌كیمانه‌ی ده‌كات و هه‌روه‌كو چۆن دوو خوله به‌بێ جیاوازی هیچ ره‌گه‌ز و ئاین و نه‌ته‌وه سه‌رۆكی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستانی و جیهانییه و رابردووی پڕه له سه‌روه‌ری و خزمه‌ت و به گه‌له‌كه‌ی و ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه باس له خۆئاماده‌كردنه‌كان كرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا ئاماده‌سازی بۆ ده‌كرێت و دووپات كرایه‌وه و داوا كرا كه مافی خه‌ڵك زه‌وت نه‌كرێت، پێویست ناكات هیچ لایه‌نێك له میلله‌ت بترسێت. چونكه میلله‌ت بڕیاری دروست ده‌دات.
حزبه به‌شداربووه‌كان ئه‌مانه‌ن:
پارتی دیموكراتی توركمان
پارتی یه‌كێتی توركمان
بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان
گردبوونه‌وه‌ی بێلایه‌نی توركمان
كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان
كۆمه‌ڵه‌ی لیبرالی توركمان
یانه‌ی ئۆجاغی توركمان
به‌ره‌ی شه‌رعی توركمان
پارتی نیشتمانی توركمان
لیستی توركمانی هه‌ولێر
پارتی شرووقی توركمان
بزووتنه‌وه‌ی توركمانی بێلایه‌ن
پارتی گه‌لی توركمان
پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


