١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

كاكەمین نەجار سەردانی كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ كاكەمین نەجار سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر سەردانی بارەگای كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستانی كرد و لە لایەن جەودەد نەجار سەرۆكی كۆمەڵە و دلشاد بەكر چاوشلی ئەمینداری گشتی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی بەگەرمی پێشوازی كران . لە دانیشتنێكدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەتایبەت پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی عێراق و ئاسۆی چارەسەر بوونی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدراڵی كە سەردانی ئەم دواییەی شاندی كوردی و گەراِنەوە بۆ دەستوور و چارەسەركردنی كێشەكان هەنگاوی گرنگ و پر بایەخە بۆ هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق . لە بەشێكی تری دانیشتنەكەدا رۆشنایی خرایە سەر باردۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە تایبەت پرسی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەردوو لایەنی توركمانی كۆمەلەی رۆشنبیری توركمان و پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ دەنگدانی جەماوەری لە سەر رەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان دووپاتكردوە وەك مافێكی ڕەوای خەڵكی كوردستان كە بە ئازادانە دەنگ لە سەر رەشنووسی دەستوور بدەن نەوەك چەند حزب و لایەنێكی سیاسی ببنە نوێنەری تەواوی خەڵكی كوردستان بە ناوی هەموو كوردستانیانەوە بریار لە سەر چارەنووسیان بدرێت . لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا یەك گووتاری و یەدەنگی تەواوی حزب و لایەنە كوردستانیەكان بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە بۆ قۆناغی ئێستا بە پێویست زانرا و تەئكید لە پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزب و لایەنە توركمانیەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە .                  

هەواڵی پەیوەندیدار