١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

له‌ رێوره‌سمێك دا لقی دوو رێزی له‌ 350 په‌رستاری نێو نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر گرت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ بەبۆنەى رۆژى جیهانى پەرستاران و رێزگرتن لە هەوڵ و ماندوبوونى پەرستارانى نێو نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر، ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بەهەماهەنگى لێژنەى پێشەوا و ئەنجوومەنى ئافرەتانى هەولێر بە ئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و سکرتێرى یەکێتى ئافرەتان وکارگێرانى لق و بەرێوەرى نەخۆشخانەکان و بەرپرسى ناوچەکان، رێز لە  350 پەرستارى نێو نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر گیرا.
لە میانى بەرێوەچوونىمەراسیمەکەدا بەرپرسى لق دواىئاماژەدان بە دەستکەوت و پێشکەوتنەکانى ئاستى تەندروستى لە هەرێمىکوردستان، لەم پێناوەدا بەرپرسى لق ستایشى رۆلى پەرستارانى نێونەخۆشخانەکانى شارى هەولێرى کرد، کە توانیویانە لە ئاست ئەرکەکانیان دابن وخۆبەخشانە لە هەمووکاتەکاندا رۆلى خۆیان ببینن و بەتایبەتى لە رۆژەناخۆشەکان و رووداوەکانى سەر شارى هەولێر لە خزمەتکردنى پێویست بەبرینداروهاولاتیانى نێو نەخۆشخانەکاندا خزمەتى گەورە پێشکەش بکەن ئەمەشى وەکئەرکێکى نەتەوەى و نیشتمانى بۆ پەرستاران وەسف کرد، هەر لە مەراسیمەدابەرپرسى لق تەئکیدى لەهاوکارى و خزمەتکردنى زیاترىپەرستاران کردەوە لە پێناو پاشتر کردن و پێشکەوتنى رەوشى ژیانیان کردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار