لقى دوو هەشتەمین ساڵیادىقوربانیانى کارەساتە تیرۆریستیەکەى بەردەم لێژنەى ناوچەى هێزى ناوەخۆی كردهوه

ههولێر- KDP.info/ لەمەراسیمێکدا بەئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو فایەق تۆفیق بریکارىوەزارەتى ناوەخۆ و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرو کارگێرانى لق و بەرپرسىناوچەکان و ژمارەیەک ئەفسەرو پلەدارانى هێزەکانى ناوەخۆ و کەس وکارىشەهیدان، لێژنەى ناوچەى نیشتمان بەچاودێرى لقى دوو هەشتەمین ساڵیادىقوربانیانى کارەساتە تیرۆریستیەکەى بەردەم لێژنەى ناوچەى هێزى ناوەخۆ کە لەئەنجامدا ( 57 ) شەهید و ( 96 ) بریندارى کەنج و لاوى شارى هەولێرىلێکەوتەوەو کە بۆ ناونوسین لە نێو هێزەکانىناوەخۆى هەرێم لە بەردەم ناوچەى هێزى ناوەخۆ ئامادەبوون لە شوێنىرووداوەکە کردەوە.....
لەسەرەتاى مەراسیمەکەدا د. ناسر هەرکى وتەیەکىپێشکەش کرد و تێدا دواى بەخێرهێنانى ئامادەبوان و بنەمالەى شەهیدان،یادکردنەوەى ئەم شەهیدانە بایەخدانە بەبنەمالەى شەهیدان، پاشان بەرپرسى لقىدوو ئاماژەى بەگەورەى کارەسات وپیلانى نەگریسى تیرۆرستان وگاریگەریەکانىلە دەستدانى هەموو ئەو کەنج و لاوانە کرد کە بوونە رەمزى ئازادى ودیموکراسى و پارێزەرى ووڵات، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە تیرۆرستانهیچ کات نەیان توانیوە بەربەست بەخەنە بەردەمخەبات وتێکۆشانى گەلەکەمان، بەلکو ئەم کارەساتە بووە هاندەرێکى بە هێز بۆیەکریزى و پاراستنى زیاترى دەستکەوتەکان و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسىکوردستان ، هەروەها بەرپرسى لق هەموو ئەو ئازادى و دەستکەوتانەى ئەمرۆىخەلکى کوردستانى بۆ خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانى خوێنى شەهیدانى ئەمکارەساتەو سەرجەم شەهیدانى رێگاى رزگارى کوردستان گەراندەوە، دواتر ووتارىبنەمالەى شەهیدان و چەند پارچە هۆنراوەیەک بۆ ئەم یادە پێشکەش کران

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


