١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

كۆڕێك بۆ به‌رپرسى لقى 16ى پارتی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران سازكرا

سەرچاوە: KDP.info

سێبیران-  KDP.info/  لە کۆمەڵگەی سێبیراندا لە سیمینارێكی جەماوەریدا، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک تێیدا ئامادەبوون، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاراس حەسۆ میرخان باسی رەوشی سیاسی عێراق وکوردستان و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی دیموكراتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیانێكی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان. دواتر باسی له‌كارو پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئه‌نجامدراون ،كه‌ له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار