سۆران .. سیمینارێك بۆ كاكه‌مین نه‌جار له‌باره‌ى ره‌وشى سیاسی رێكخرا

سۆران - KDP.infio/ لە سیمینارێکدا لە دەڤەری سۆران کاکەمین نەجار سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بە ئاامدەبوونی لمارەیەکی زۆری لە چین و توێژە جوداکانی دەڤەرەکە، باسی لە دواین پێشهاتەکانی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆششەکانی سەرکردایەتی کورد بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرد.
كاكه‌مین نه‌جار باسى له رۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ به‌هێزكردنى پێگه و په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل ولاتانى ده‌ره‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى سمیناره‌كه‌دا ناوبراو گه‌رایه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشه‌كانى كورد به تایبه‌تى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول به رێبه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر كه گه‌وره‌ترین شۆرشى كورد بوو، له مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى خه‌لكى كوردستان و هه‌وڵ و كۆششى بارزانى نه‌مرى له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاجیاكان و ته‌نانه‌ت كوردانى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستانیشى به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاته سه‌ر پرسى هه‌لبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و به ئه‌ركى هه‌موو دامه‌زراوه و داموده‌زگا و هاوولاتیانیشى زانى، كه له‌م پێناوه‌دا هه‌وله‌كانیان چر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردنێكى ئازاد و ره‌خساندنى زه‌مینه و كه‌شێكى له‌بار بۆ پرۆسه‌كه.
له لایه‌كى دیكه‌وه كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به مه‌به‌ستى هه‌وال پرسین و ئاگادار بوون له ره‌وشى ته‌ندروستیان، له شارى سۆران به جیا سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له كه‌سایه‌تى مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین گویزلینگه‌یى و عزه‌ت سولیمان به‌گ ده‌رگه‌له‌یى كرد و له نزیكه‌وه له هه‌والى هه‌ر دووكیانى پرسى و ئه‌وانیش خۆشحالى خۆیان به‌م سه‌ردانه ده‌ربرى.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


