به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى (پ.د.ك) له‌گه‌ڵ 7 حزبى كوردستانى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆبووه‌وه

هه‌ولێر - KDP.info/ لە بارەگای پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان بە ئامادەبوونی ئەحمەد کانی و محەمەد رەئوف، پێشوازیان کرد لە پارتە سیاسییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەم کۆبوونەوە باسی رەوشی سیاسی کوردستان و عێراق کرا.
هه‌روه‌ها بیروڕا سه‌باره‌ت به‌و پرسانه ئاڵوگۆڕ كرا كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا بابه‌تی باسن، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ى گه‌ڕانه‌وه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان و پرسی كاندیدكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تی و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لایه‌ك هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان كارێكی نایاساییه‌و بازدانه به‌سه‌ر مافی میلله‌تی كوردستاندا، بۆیه دروست نییه‌و نابێت بكرێت، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه په‌رله‌مان و پتر له 36 حزبی كوردستانی ده‌نگیان بۆ ده‌ستوور داوه‌و رازی بوونه له‌سه‌رى و ئێستا مافی خه‌ڵكی كوردستانه كه ده‌نگی بۆ بدات یان ره‌تی بكاته‌وه. هه‌موو ئاماده‌بووان هاوده‌نگ بوون له‌وه‌ى كه مافی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل و زه‌وت نه‌كرێت و ڕێز له ئیراده‌ى خه‌ڵك بگیرێت و پرۆژه‌ى ده‌ستوور بدرێته ڕیفراندۆم و كوردستان ببێت به خاوه‌نی ده‌ستوورى خۆى كه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگى نیشتمانییه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


