١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسى لقى دووى پارتی و به‌رپرسى به‌شى سیاسى و ئابوورى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info /  له‌دیدارێكی نێوان عه‌لی حوسێن به‌رپرسی لقی دوی پارتی دیموكراتی كوردستان و ستیڤن جی سه‌رۆكی به‌شی سیاسی و ئابوری كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان باسیان له‌ گرنگی دان به‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا و هه‌مو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ سیاسی و دیموكراسی و بواری ئابوری و بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ كرد .

هەروەها ئاماژەیان بە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی و کاتی دەستپێکردنی ئەو پرۆسە دیموکراسییە و کێشەی دەستوری هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی بەشی ئابوری و سیاسی لە کونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، پشتگیری ئەمەریکای بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و ئەو پێشکەوتنانەی لە کوردستان هەیە دەربڕی. سەرباری باسکردنی ئاڵۆزییەکانی  عێراق  و کێشەکانی ئەم دواییەی ناوچە سونی نشینەکان و گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر تەورێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار