بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەسایەتیەكی گەورەی دەڤەری سۆران بەسەردەكاتەوە
سۆران-KDP.info/بەمەبەستی لە تەندروستی پرسینی عزەت سلێمان بەگ كاكەمین نەجار) بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە هەولێر بەیاوەری دكتۆر عەلی تەتەر و كارگێرانی لقی10 سەردانی عزەت سلێمان بەگ پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی ناوداری دەڤەری سۆران كرد، لە تەندروستی ئەو كەسایەتیە پێچرایەوەو هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواسترا، جێی باسە عزەت سلێمان بەگ ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشی ئازاری زۆر دەكێشێت و لە ولاتی توركیا چارەسەری نەشتەر گەری بۆ كراوەو ناوبراو یەكێك بووە لەو پێشمەرگە قارەمانانەی داستانی هەندرێنی تۆماركردوەو هەموو ژیانی خۆی بۆ نەتەوەو كوردو كوردستان تەرخان كردبوو.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


