بەئامادەبونی كاكە مین نەجار بارەگای لیژنەی ناوچەی دیانا كرایەوە
سۆران-KDP.info/ بە ئامادەبوونی كاكەمین نەجار بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە هەولێرو بەیاوەری دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەماوەرو ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مەراسیمی كردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دیانا لە شارەدێی دیانا بەرێوەچوو، لەلایەن لیژنەی ناوچەی دیانا بەو بۆنەیەوە سیمینارێكی تایبەت لەژێر ناونیشانی (لەبەرچاوگرتنی ئاییندە ئەركی هەموولایەكە) لە هۆلی بارەگای ناوچە بۆ كاكەمین نەجار سازدرا، لە تەوەرەكانی سیمینارەكەدا بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی جەنابی سەرۆك كردو لەماوەی رابردووی بەرێزیان بۆ ئەو هەموو دەستكەوتە مەزنانەی كە فەراهەمبوونە، هەروەها باس لەو گرفتانەی لە عێراقی فیدراڵ سەریان هەڵداوەو رۆڵی سەرەكی بەرێز نیچیروان بارزانی بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە سیاسیەی كە هەیە، پاشان لەلایەن بەرێزان خۆشحاڵی تەواو نیشاندرا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


