بهرپرسی لقی دوو پێشوازی له سەرۆكی بەشی سیاسی و ئابوری كونسلی ئەمەریكا لەهەرێمی كوردستان كرد
ههولێر- KDP.info/ ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی كارگێرانی لق پێشوازیكرد لە ستیڤن جی سەرۆكی بەشی سیاسی و ئابوری كونسلی ئەمەریكا لەهەرێمی كوردستان.
لە كۆبونەوەیەكدا دواییگرنگیدان بەپەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، پاشان هەموو ئەوپێشكەوتنە سیاسی وپرۆسەی دیموكراسی و بواری ئابوری بووژاندنەوەوئاوەدنكردنەوەی ناوچەكە باسی لێوەكرا، هەر لەكۆبونەوەكەدا ئاماژە بەپرسی هەلبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان لەكاتیدیاری كراوی خۆی و هەنگاوە بەراییەكان بۆ ئامادەكارییەكانی ئەم پرۆسەدیموكراسیە و بایەخ و پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان تیشكی خرایەسەر، لەمبارە یەوە بەرپرسی لقی دوو هاوكاری و هەماهەنگی ئەمەریكاو كۆمەلگاینێودەولەتی و رێكخراوەكانی بۆ پالپشتی و ئاگاداربوون لەنزیكەوە بۆسەركەوتنی ئەم پرۆسەیە بە پێویست دانا بۆ ئەم قۆناغە، هاوكات ستیڤن جیسەرۆكیبەشی سیاسی و ئابوری كونسلی ئەمەریكا لە هەولێر پالپشتی و پشتگیریئەمەریكای بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێم وپرۆسەی داهاتویهەلبژاردنەكان و هەموو ئەو پێشكەوتنانەی كوردستان دەربری، پاشانقەیرانەكانی ئەمرۆی عێراق بەگشتی و كێشەكانی ئەم دواییەی ناوچەكانی سونەوناوەراستی عێراق و دواین گفتوگۆی نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق باسیگفتوگۆی لەبارەیەوە كرا، بەرپرسی لقی دوو تەئكیدی كردەوە هەرێمی كوردستانلەسەرەتای ئازادی عێراق بەهەماهەنكی ئەمەریكا رۆلی لە بونیادنان وهێنانەكایەی دەستورو پاراستنی رەوشی عێراق هەبوەو ئەمرۆش لەگەل گەرانەوەبۆ دیموكراسی و دەستور و رێكەوتنەكان، هەموو كات گفتوگۆكانی بۆ چارەسەربەگونجاو دەزانێ، لە كۆتایدا لەلایەن بەرپرسی لقی دوو دوای ستایش وهەلویست و كارەكانی ئەمریكا لە هەرێم، پاڵپشتی و كارئاسانی بۆسەرۆكیبەشی سیاسی و ئابوری كونسلی ئەمەریكا لە بەڕێوەچونی كارەكانیان لە شاریهەولێر دەربڕی بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەت پێشكەش بەكۆمەلگای كوردستانیدیموكراسیەت لە هەرێم بكەن

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


