مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی حزبی ئیسلامی عێراق
KDP.info/ ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌لاحه‌دین فازڵ میرانی سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له ئه‌یاد سامه‌رائی ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دانیشتنێكدا كه ئازاد به‌رواری و كه‌مال كه‌ركووكی و سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیشتمانی و كوردستانی پارتی دیموكرانی كوردستان ئاماده‌ی ببوون فازڵ میرانی سكرتێری مه‌ته‌بی سیاسی وێرای زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانیان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عێراق تێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و به قۆناغێكی هه‌ستیار وه‌سفی كرد.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ و هاوولأتیانی عێراق بووینه قوربانی شكست خواردنی حكوومه‌ته‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی عێراق و حكوومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه داوایه‌كانی گه‌لانی عێراق جێبه‌دێ بكات و خزه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكات.
میرانی دووپاتی كرد كه هێزه سیاسییه‌كانی عێراق توانیویانه تاراده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت به‌رن و بیرۆكه‌ی دیموكراتیه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناو ناخی كه‌سی عێراقی ئاوا بكه‌ن.
فازڵ میرانی ته‌ئكیدی كرد كه گه‌لانی عێراق ئه‌مڕۆ له هه‌ر رۆژێكی نر پێویستی به یه‌ك ریزی و له یه‌كتر تێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌بێت دانوستاندن ته‌نها رێگا چاره بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هه‌روه‌ها میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ر رێككه‌وتنێك واژۆ بكرێت له نێوان لایه‌نه‌كانی عێراقی ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نی تر و خاڵی هه‌ری گرنگ هه‌ست كردن به هاووڵاتی بوون و په‌راوێزنه‌خستنی لایه‌نێك و وه‌فاداری بۆ نیشتمان و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌جندای ده‌ره‌كی.
دیسان میرانی ته‌ئكیدی كرد كه ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه‌له فه‌لوجه‌و حه‌ویجه روویداو به‌كارهێنانی سوپای عێراقی فیدراڵ له دژی خۆپیشانده‌ران كارێكی ترسناك و ده‌سپێكێكی ترسناكه‌و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك دژی ئه‌وه راوه‌ستن كه سوپا به‌كار بهێنریێت له گرفته سیاسییه‌كان دا.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌یاد سامه‌رائی ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق وێرای سوپاس كردنی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه لێیان كرا سوپای و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كرد بۆ هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌كه‌ی و خه‌مخۆری جه‌نابیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌و گرفته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌یاد سامه‌رائی دوپاتی كرد كه په‌یوه‌ندی له نێوان حزبی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی و گه‌لی كوردستان له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌و ئایدۆلۆجیه‌ت و ستراتیجیه‌تی حزبی ئیسلامی له عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵی دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و قۆناغی ئێسته قۆناغێكی هه‌ستیاره‌و ده‌بێت هه‌موومان یه‌كریزی خۆمان بپارێزین و به‌رژه‌وه‌ندی هاوولأتیانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌رووی هه‌موو كار‌و ئه‌ره‌كه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان بێت.
هه‌روه‌ها سامه‌رائی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حزبی ئیسلامی عێراق له ناو لیستی (المتحدون) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌و حزبی ئیسلامی رۆژ له دوای رۆژ له پێشكه‌وتن دایه‌و داوای كرد كه په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له نێوان پارتی دیموكراتی و حزبی ئیسلامی به‌هێزتر بێت و ئه‌م جۆره دیدارانه به‌ردوام بن.
شایانی باسه شاندی حزبی ئیسلامی عێراقی پێكهاتبوون له ئه‌یاد سامه‌رائی ئه‌مینداری گشتی و مه‌حدی حه‌سون جێگری ئه‌مینداری گشتی و ره‌شید ئه‌لعه‌زار و مامۆستا شه‌هاب ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و یونس شه‌هاب به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێرو هه‌رێمی كوردستان و مامۆستا مقداد به‌رپرسی حزبی ئیسلامی عێراق له كه‌ركووك

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


