خەسرەو گۆران پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد

ههولێر- KDP.info/ خەسرۆگوران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دکتۆر محەمەد ئیحسان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد
و لە کوبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەل ئەندامانی دەزگای هەڵبژاردن دکتور محەمەد ئیحسان پوختەیەکی دەربارەی کێشەی نە گەڕانەوەی بەشێك لە ناوەکانی ئەو دنگدەرانەی کە مادەی 140 دەستور دەیانگرێتەوە پێشکەش کرد و ئاماژەی بە هەندێک لەو هۆکارانە کرد کە ڕێگربوون بەرامبەر بە ئەنجامدانی کارەکانیان
ئەمە ولە میانەی ئەم کوبوونەوەیدا چەند نموونەیەک لە فۆرمەکانی تایبەت بە کاری لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوری هەمیشەیی عیراق لە ڕێگای داتا شووە نمایش کرا وئامادەبوان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەو بارەوە خستە ڕوو
لە لای خۆیەوە خەسرۆگۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی دەزگای نیشاندا بۆ هاوکاری وهەماهەنگی کردن لەگەل دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم،
هەروەها بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن وئامادەبووانی کۆبونەوەکەڕا وبۆچونی خۆیان وچەند پێشنیارەکیان خستە ڕوو لە پێناو چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە وگەڕاندنەوەی مافی دەنگدان بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


