بەرپرسى لقى دوو لەگهڵ رۆشنبیران و کادیرانى ئیدارى شارى هەولێر کۆبۆوە

بەمەبەستى هەماهەنگى و کارکردنى هاوبەش بۆ زیاتر خزمەت پێشکەش کردنبەهاولاتیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبونى کارگێرى لق وبەرپرسى ناوچەى ئاراس لە کۆبونەوەیەکى فراواندا لەگەل ژمارەک لە رۆشنبیران ونوخبەیەکى کادیرانى ئیدارى لە هۆلى رۆشنبیرى شارى هەولێر کۆبۆوە.
لەمیانىکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز هەلسەندگاندنى کارو ماندوبونىهەریەک لەم توێژانە لەپێناو پێشکەوتن و خزمەتکردنى کۆمەلگا لەنێو دەزگاسیاسى و ئیداریی ورۆشنبیرییەکاندا، پاشان بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر هەموو ئەو دەستکەوتوپێشوە چوونانەى ئەمرۆى سیاسى و کۆمەلایەتى و بونیادى ئابوورى وئاوەدانکرنەوەى هەرێمى کوردستان کە بەقوربانیدانێکى زۆرى خەلکى کوردستان وهەوڵەکانى سەرۆکى هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان هاتۆتە کایەوە، لەمرووەوە تەئکیدى کردەوە نەهج و بەرنامەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەرابردوولە ئایندەشدا رەمزى ئاشتى و پێکەوە ژیان و ئاوەدانکرنەوە و خزمەت کردنبەخەڵکى کوردستان بوە، بە هەمان شێوەش ئەمرۆ لەم قۆناغەدا دەبى رۆشنبیرانوکادیرانى پارتى لە ئاست ئەم بەرپرسیارەتەمێژوویەدابن بۆ ئەوەى رێرەوى پرۆسەى سیاسى وئەزموونى هەرێمى کوردستان بەئاراستەى خێر و سەرکەوتن بۆ میڵەتەکەمان بگەرێتەوە، هەر لەو کۆبونەوەیەداپێشهات و گۆرانکارییە سیاسیەکانى ئەمرۆى عێراق و هەرێمى کوردستان و پرسىگفتوگۆکانى نێوان هەردوولاى بۆ ئامادەبوان شیکردەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


