١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بە ئامادەبونى بەرپرسى لقى دوو کۆتایى بە خولێکى تۆپى بۆقۆناغە جیاجیاکانى کۆلیژى یاساو رامیارى زانکۆى سەلاحەدین هات

سەرچاوە: KDP.info

بە ئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو راگرو مامۆستایانى کۆلیژى یاساو رامیارى و کارگێرانى لق بەرپرسى ناوچەى ئایندە، رێکخراوى کۆلیژى یاساو رامیارى قوتابیانى لیژنەى ناوچەى ئایندە کۆتایى هێنا بە خولێکى تۆپى پێ بچوک کراوە کە بۆ 10 تیپى قۆناغە جیاجیاکانى کۆلیژى یاساو رامیارى زانکۆى سەلاحەدین رێکى خستبوو، خولەکە ماوەى 10رۆژلە یارگاى کۆلیژى ئەندازیارى بەردەوام بوو..
لە میانى بەرێوەچونى یارى کۆتایدا هەریەک لە تیپى فۆناغى سێ و تیپى قۆناغى دوو کەوتنە بەرامبەریەک و لە ئەنجامدا تیپى قۆناغى سێ یاسا توانى بە  4-2 گۆل لە تیپى قۆناغى دوو بباتەوە جامى سەرکەوتنى خولەکە بەدەست بهێنێت، پاشان لەلایەن بەرپرسى لقى دوو و راگرى کۆلیژخەلات بەسەر براوەى خولەکەو ناوبژیوانان ئەندامانى بەرێوەبردنى خولەکەدا دابەشکرا

هەواڵی پەیوەندیدار