بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبۆوە
ههولێر-KDP.info/ سەرلەبەیانیئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئایار ، بەڕێز ساسان عەونی ئەندامی ئەنجومەنیسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەبارەگای دەستە پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی گەنجانی کوردی ڕۆژئاوا (ت.ج.ک)کرد
لە دانیشتنێکدا وێڕای بیر و ڕا گۆڕینەوە لەسەر شێوازی کارکردنیڕێکخراوەیی لە ئەزموونی نوێی ناوچەکە ، باس لە بەژداری کارای گەنجان ولاوانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا لە پرسە سیاسیەکانداھەروەھا بەڕێزساسان عەونی ئەزموونی پارتی دیموکراتی کوردستان و شێوازی کارکردنیڕێکخراوەیی پارتی بە نمونەیەکی سەرکەوتوو ھێنایەوە کە چۆن دوای سەرکەوتنبەسەر ھەموو نەھامەتی و تەنگ و چەڵەمەکانی کایەیی سیاسی لە کوردستان کەچیبەردەوامیان ھەبوو و ئێستاش لە بەرزترین پێگەی جەماوەریین
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و ڕایانگەیاند سەردانیئەوان بۆ کوردستان و بە تایبەت بۆلای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەبووە تا ئەزموونی ئەو حزبە وەک نمونەی حزبێکی سەرکەوتوو لە بواری کاریڕێکخراوەیی لە کوردستان ببیین و بتوانن لە کارەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوایکوردستان سودی لێ ببینن و خزمەتی زیاتری گەنجان و لاوانی ناوچەکەی پێ بکەن

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


