١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لە دانیمارك بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ رەوەندی كورد كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دانیمارك- KDP.info/ لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆشیالستی گەلی دانماركی، لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كوبنهاگن، ئێوارە كۆرێكی بۆ هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە سازكرد، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە رەوەندی كورد و نوێنەری لایەنە سیاسی و پارتەكانی سەرجەم بەشەكانی كوردستان ئامادەی بوون.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی تشكی خستە سەر دواین پێشهاتەكانی سیاسی كوردستان و ناوچە، و ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كرد بەتایبەتی پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و رۆڵی ئەو پەیوەندییە لە بەهێز كردنی پێگەی كورد، لە تەوەرێكی دیكەی كۆرەكە بارودۆخی ناوچەكەی بۆ ئامادە بوان شیكردوە، و سەبارەت بەو گۆرانكاریانەی لەم دویدا روویانداوە و چۆن میللەت بونەتە خاوەن بریار و رژێمە دیكتاتۆریەكانیان لەناوبردوە، ئەوەشی روون كردووە كە ئەو وڵاتانەی كوردستانیان داگیر كردوە ئیستا بە كێشە و قەیرانی ناوەخۆ سەرقاڵن، لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتنەكەی ئاماژەی بە گرنگی سازكردنی كۆنگرەی نەتەوەی كرد.

گۆرانكاریەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و لە دەست دانی رۆڵ و كاریگەری وڵاتانی زڵ هێز لە ناوچە، و ئاڵۆزی ئەو ناوچەیە لایەنێكی تری كۆرەكە بوو.

هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە باسی لە پێگە و رۆڵی كاریگەری كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستی نۆێ كرد، پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رۆڵی سەرۆك بارزانی و رێزدار نیچیرڤان بارزانی بە بەرز نرخاند.

هەر لەو كۆرەدا باسی لە پەیوەندی نێوان و قەیرانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی شاندی كوردستان بۆ بەغدا كرد.

سەبارەت بە ناردنی هێزی كوردستان بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، گوتی ئەو ناوچانە كوردستانە و هێزی پێشمەرگە بۆ بەرگری كردن لەوێ سەقامگیر بووەنە.

لە كۆتای چەندین پرسیار و بۆ چوون خرانە بەرباس و گفتۆگۆ.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار