بەرپرسی لقی دوو لە گەڵ مامۆستایان وكادیرانی ئیداری بواری پەروەردەیی كۆبۆوە

ههولێر- KDP.info/ بەمەبەستی بایەخدان بەداواكاری و خزمەت كردنی زیاتری مامۆستایانوكادیرانی ئیداری لە نێو فەرمانگە پەروەردییەكانی شاری هەولێر، ئەمرۆعەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبونی كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی ئاراس لە هۆلی میدیای شاری هەولێر لە گەل ژمارەیەكی زۆری مامۆستایان وكادیرانی ئیداری بواری پەروەردەی كۆبۆوە.
لە كۆبونەوەیەكدابەرپرسی لقی دوو دوای ستایش كردن و هەلسەندگاندنی رۆلی مامۆستایان وكادیرانی ئیداری لەپێناو پێشكەوتنی كۆمەلگاو پێشكەش كردنی نمونەیەكیجوانی خزمەت كردن لە قوتابخانەو فەرمانگە پەروەردەییەكاندا، بەرپرسی لقتەئكیدی كردەوە پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندوست بەهەست و ئاراستەیەكینیشتمانی و نەتەوەی بۆ داهاتووی گەلەكەمان و بەشداری كارای ئەم توێژە لەبەسیتەم بوونی داموودەزگاكان و پرسە سیاسیەكانی وڵات دەبێتە پێشكەوتنیزیاتری هەرێم، پاشان بەرپرسی لق جەختی لە داكۆكی كردن لەماف وداخوازییەكانی مامۆساتایان و هەوڵدان بۆ باشتر كردنی رەوشی ژیان وگوزەرانیان و دابین كردنی پێداویستیەكانیان كردەوە، لە تەوەرێكی تردابەرپرسی لق باسی لە تەبایی و یەكریزی خەلكی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو سەركەوتن و پاراستنی دەسكەوتەكانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان كرد،هەرلەكۆبونەوەكەدا بەرپرسی لق ئاماژەی بە دواین قەیران و كێشەوگرفتەكانیئەمرۆی عێراق و ناوچەكەو رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم وحكومەتی عێراقكرد

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


