دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی 56 خێزانی ئاوارەی كامپی دۆمێز ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ به‌ناهاوه‌چوونی زیاتری خێزانه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه روویان له‌زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستان كردووه، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستا به‌دابینكردنی پێداویستی سه‌ره‌كی رۆژانه بۆ 56 خێزان كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له كامپی دۆمێز كردووه.
ئه‌مڕۆ 6/5/2013 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری گه‌یانده 56 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له كامپی دۆمێز نیشته‌جێبوونه، هاوكات یارمه‌تیه‌كانیش چه‌ندین پێداویستی رۆژانه‌ی له‌خۆگرتووه وه‌كو ئازوقه له‌وانه (برنج، شه‌كر، زه‌یت، فاسۆلیا، دۆشاوی ته‌ماته، گۆشتی له قوتونرا، ساوار) هاوكات جگه له‌مانه‌ش، پێخه‌ف و به‌تانی و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


