سیداد بارزانی پێشمەرگەیەكی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەسەردەكاتەوە

سۆران- KDP.info/ئێوارەی دوێنێ بەرێز سیداد بارزانی بە نوینەرایەتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی سەردانی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئویلوول و گوڵان مەلا محەمەدەمین گویزلینگەیی كرد لە سۆران.
بەمەبەستی بەسەركردنەوەو هەواڵ پرسینی پێشمەرگەیەكی هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵان كە ماوەیەكە بەهوی نەخۆشیەوە لە ماڵەوەیە بەڕێز سیداد بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاوەری شێخ بەهزاد بارزانی فەرماندەی بارزان و دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 و كارگێرو ئەندامانی لق سەردانی پێشمەرگەو كەسایەتی ناوبانگی دەڤەری سۆرانیان كردو سڵاوی جەنابی سەرۆك بارزانیان پێ گەیاندو هیوایی زوو چاك بوونەوەشیان بۆ خواست. هەروەها ئەوەشیان نیشاندا بۆ چاكبوونەوەی مەلا حەمەدەمین چی پێویستە بۆی ئەنجام بدرێ، جێی باسە مەلا حەمەدەمین گویزلینگەی لە بنەماڵەیەكی كورد پەروەرو ناسراوی دەڤەری باڵەكایەتیە، هەموو تەمەنی بۆ گەل و خاك تەرخان كردووەو لە هەموو بوارەكانی خزمەت كردن بە نیشتیمان بەتایبەتی لە خەباتی شاخ درێغی نەكردووە، وەك كادیرو پێشمەرگە درێژەی بەخەباتەكەی داوە، ئێستاش ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشی باری تەندروستی نالەبارە..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


