هێمن هەورامی بە نوینەرایەتی پارتی بەشداری کۆنگرەی ساڵانەی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک کرد

لە سە ربانگهیشتی فەرمی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک ، هیمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڤالانی ناوجەی دانیمارک ، بەشدارییان لە کۆنگرەی سالانی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک کرد کە لە رۆژانی5/4/2013 و رۆژانی دواتر بەریوە دەچیت. لەم کۆنگرەیەدا کە نزیکەی ٧٠٠ ئەندامی کۆنگرەی بەشداری دەکەن ، پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک ، بە سیاسەت و هەلویست و بۆچوونەکانی خۆی و بەرنامەی حوکمرانیدا دەچیتەوە. شایەنی باسە پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک ، لە ناو کابینەی ئیستای حکومەتی دانیمارکی ، وەزیری دەرەوە و جەندین پۆستی دیکەی حکومییان هەیە.
هیمن هەورامی بە ناوی سەرکردایەتی پ.د.ک پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرکردیاتی پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کۆنگرەکەیان و هەلبژاردنەکانی ئایندە بۆ خواستن

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


