بەرپرسی لقی دوو بە یاوەری كارگێرانی لق سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستانی لەشاری هەولێر كرد
بەمەبەستی هاورابون وگرنگیدان بەپرسە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆعەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە یاوەری كارگێرانی لق سەردانی مەكتەبی سیاسیپارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستانی لەشاری هەولێر كرد، لەلایەن عومەر خدر ئاغای سورچی سەرۆكی پارتی پارێزگاران و ئەندامانی مەكتەبیسیاسی پێشوازی َكران..
لەدیدارێكدا دوای تیشك خستنە سەررووداو بارگرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكانی سونە و شارەكانی ناوەراستیعێراق، پاشان پرسی رێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق وهەنگاوە چارەسەرییەكان بە ئەرێنی بۆ قۆناغی ئەمرۆ باسی لێوە كرا، لەمبارەیەوە تەئكید لە یەك گوتاری وهاوهەلوێستی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكانو خەڵكی هەرێمی كوردستان و لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی وسەقامگیریئەزموون و كیانی پێشكەوتووی هەرێمی كوردستان كرایەوە، هەر لەو دیدارەداجەخت لە هەماهەنگی و پێكەوە كاركردنی هاوبەشی نێوان هەردوولاو پاراستنیبەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستان و بەرپرسیارەتی مێژووی هەموو لایەك لەمقۆناغەدا بەپێویست دانرا لە بەرامبەر هەر پرسێكی نەتەوەی و نیشتمانی كەدەبێتە هەنگاوی گرنگ و سەركەوتنی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان، لە كۆتاییدیدارەكەدا پاڵپشتی لەو بزووتنەوە ئابووریە بەرفراوانەی ئەمرۆی كوردستان وكاروبەرنامە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ گەشەسەندو پێشكەوتنیكوردستان كرایەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


