لقی دوو کۆنفرانسێکی بە ناوی رێکخستی سەردەمیانە دەستپێکرد
هەولێر - تایبەت بە KDP.info / بەمەبەستی هێنانەکایەی نەخشەرێگایەکی سەردمیانە بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی پێگەی رێکخستنەکانی پارتی لە شاری هەولێر، ئەمرۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەک لە بەرپرسانی دیکە، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمین کۆنفراسی لە ژێر دروشمی ( رێکخستنێکی سەردەمیانەلە پێناو ئایندەیەکی گەش) لە شاری هەولێر لە هۆلی شەهید سەعد عبدولڵا رێکخست.
دوای خوێنەوەی ئامانجی رێکخستنی کۆنفراس لە لایەن ئاریان سەلاحەدین، پاشان هەریەک لە کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر و جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو چەند گوتەیەک پێشکەش کران، تێدا ئاماژە بەگرنگی و بایەخی ئەم شێوە کۆنفراسانە کرا بۆ پێشکەوتنی بیر و هزری کادیران و بەهێزکردنی پێگەی حزب لە نێو جەماوەردا، پاشان بەرپرسی لق دوو بەرنامەی کاری ئایندە و رابردووی بۆ ئامادەبووان خستە روو، ئەوەی جێگەی باسە ئەم کۆنفراسە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، چەند لێژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی جیاجیا لە سەر کار و بەرنامەی ئایندە و خالە لاواز و بەهێزەکان کاردەکات و راپۆرتی خۆی دەبێت

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


