بەرپرسی لقی10 لەگەل چین و توێژەكانی خەلیفان كۆبووەوە

سۆران- KDP.info/بەمەبەستی گرنگیدان بە چین و توێژەكان بەتایبەتی چینی لاوان لەنێو كۆمەڵگادا دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 بەیاوەری كارگێرانی لق سەردانی دەڤەری خەلیفانیان كردو لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و گەنج و لاوی ناوچەكە كۆبوونەوە.
ئەمرۆ بەرێز دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لق10 سەردانی بارەگای لیژنەی ناوچەی خەلیفانی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لە جەماوەری شارەدێی خەلیفان كۆبووەو لەنێو جەماوەرەكەشدا كۆمەڵێك لە ئەندام و هەوادارانی بزوتنەوەی گۆران لە سنوری شارۆچكەی خەلیفان كە بڕیاریان داوە لە رێزەكانی پارتیمان دریژە بە كاری سیاسی خۆیان بدەن. ویرای بەخیر هاتنیان هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن و ئەو بنەما پتەوانەی ژیان كەلەنێو كۆمەڵگادا پێویستن بوون بەتەوەری كۆبوونەوەكەو تەواوی خواست و داواكاری ئامادەبوانیش وەرگیراو جەختیش لەوە كرایەوە كە پاراستنی نیشتیمان و خاك لەسەروی هەمویانە، دواتر لەلایەن ئامادەبوانیش خۆشحاڵی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ ئەو پێشوازی و یەك ریزیە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


