بەرپرسی پەیوندییەكانی دەرەوەی پارتی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە كوردستان بیرورا لەسەر رەوشی سیاسی و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆردەكەن

ئەمرۆ 29/4/2013 هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازی لە سگۆڵ كۆندی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە كوردستان كرد.
لەو دیدارە كە ئەندامانی مەكتەب ئامادەی بوون، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بەسەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بریاری سەركردایەتی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا كرد، بە مەبەستی دانوستاندن و دیالۆگ لەگەڵ بەرپرسان و حكومەتی ناوەندی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو لا، بەتایبەتی بووجە و هێزی دیجلە و كاروباری نەوت و بودجەی پێشمەرگە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئەوەشی خستە روو كە گەرانەوەی پەرلەمانتار و وەزیرە كوردەكان پابەندە بە ئاكامی گفتۆگۆكانی ئەم شاندە.
ئەمەو لەم دیارە چەندین بابەت و تەوەری دیكە گفتوگۆیان لێوە كرا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


