بهرپرسی لقی دوو له گهڵ ئهنجوومهنی راوێژكاری لق كۆبۆوه
بەمەبەستى خستنە رووى پێشنیارو گرنگى دان بەبیرو بۆچونە جیاجیاکان لەسەرهەموو کێشەو گرفتەکانى نێو کۆمەڵگاو پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری زیاتربەهاولاتیانى شارى هەولێر، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونىکارگێرانى لق لە گەڵ ئەنجوومەنى راوێژکارى لقى دوو کە لە نوخبەیەک کەسایەتىسیاسى، ئاینى، کۆمەلایەتى، و ماۆستاى زانکۆ و رۆشنبیر و هونەرمەند وتەواوى چین و توێژە جیاجیاکانى شارى هەولێر پێکهاتوە کۆبۆوە..
بەرپرسىلقى دوو لەدەستپێکى کۆبوونەوەکەدا دواى خستەنە رووى دواین پێشهات رووداوەکانى ئەمدوایەیى حەویجەو ناوچەکانى ترى کێشە لەسەرى نێوان حکوومەتى عێراق وخۆپیشاندانەکانى سونە و وداهاتووى پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە و بێلایەنىسیاسەتى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، لەم بارەوە جەختى لە داکۆکى کردنلەدەستکەوتەکان و هێنانەکایەى کەشێکى لەبار بۆ داهاتووى پرسىهەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەرێم وەک زەروورەتێکى پرۆسەىدیموکراسى لە هەرێم بۆ گەلەکەمان کرایەوە، لەم رووەوە بەرپرسى لق ئاماژەىبەدەستهێنانى هەموو ئەو دەستکەوت و پێشوە چوونانەى ئەمرۆىسیاسى و کۆمەڵایەتى و بونیادى ئابوورى و ئاوەدانکرنەوەى هەرێمى کوردستانکرد کە بەهەوڵ و قوربانیدانێکى زۆرى خەڵکى کوردستان و هەنگاوە پربەخششەکانىسەرۆکى هەرێم وسەرۆکى حکوومەتى هەرێم هاتۆتە کایەوە، هەروەها تەئکیدیشى لەپاڵپشتى و هەماهەنگى و کارکردنى هەموو لایەک بۆ سەرخستنى کاروهەنگاوەکان لەپێناو پاراستنى دەستکەوتەکان و پێشخستنى ئەزموونى دیموکراسى لە کوردستانکردەوە، پاشان ئەندامانى راوێژکارى شارى هەولێر چەندین راو بۆچوونى جیایانبۆ پێشخستن و خزمەتکردنى زیاترى خەڵک لە شارى هەولێر خستەروو بۆ ئەوەىلقى دوو لە گەڵ سەرووى خۆى ولایەنى پەیوەندار بەدواداچوون چارەسەرى گونجاو بۆ هەموو ئەو بیروبۆ چوون وکێشەو گرفتانە بکەن کە لە نێو کۆمەڵگهدا هەستى پێدەکرێت، ئەوەى جێگاى باسەئەنجوومەنى راوێژکارى چەند ساڵێکە لەلایەن لقى دوو دامەزاراوەو لە دواینکۆنگرەى پارتیش لە پەیرەو پرۆگرام وەک ئاماژەى پێدراوە لە هەر لقێک ئەمئەنجوومەنە دابمەزرێت

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


