عەلی حوسێن: هامەهەنگی و کارکردنی هەموو لایەک بۆ سەرخستنی هەنگاوەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان پێویستە
بەمەبەستی خستنە رووی پێشنیارو گرنگیدان بەبیروبۆچوونە جیاجیاکان لەسەر هەموو کێشە و گرفتەکانی نێو کۆمەڵگاو پێشکەشکردنی خزمەت گوزاریی زیاتر بەهاووڵاتیانی شاری هەولێر، عەلی حوسین بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی کارگێرانی لق لە گەڵ ئەنجوومەنی راوێژکاری لقی دوو کە لە نوخبەیەک کەسایەتی سیاسی، ئاینی، کۆمەڵایەتی و مامۆستای زانکۆ و رۆشنبیر و هونەرمەند و تەواوی چین و توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر پێکهاتوە کۆبۆوە..
بەرپرسی لقی دوو لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا دوای خستەنە رووی دواین پێشهات رووداوەکانی ئەم دوایەی حەویجە و ناوچەکانی تری کێشە لە سەری نێوان حکوومەتی عێراق و خۆنیشاندانەکانی سونە و داهاتووی پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە و بێلایەنی سیاسەتی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە جەختی لە داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکان و هێنانەکایەی کەشێکی لە بار بۆ داهاتووی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم وەک زەروورەتێکی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم بۆ گەلەکەمان کرایەوە، لەم رووەوە بەرپرسی لق ئاماژەی بەدەستهێنانی هەموو ئەو دەستکەوت و پێشوەچوونانەی ئەمڕۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بونیادی ئابووری و ئاوەدانکرنەوەی هەرێمی کوردستان کرد، کە بەهەول و قوربانیدانێکی زۆری خەڵکی کوردستان و هەنگاوە پڕ بەخششەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەێم هاتۆتە کایەوە، هەروەها تەئکیدیشی لە پاڵپشتی و هامەهەنگی و کارکردنی هەموو لایەک بۆ سەرخستنی کار و هەنگاوەکان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و پێشخستنی ئەزموونی دیموکراسی لە کوردستان کردەوە، پاشان ئەندامانی راوێژکاری شاری هەولێر چەندین راو بۆچوونی جیایان بۆ پێش خستن و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک لە شاری هەولێر خستەروو بۆ ئەوەی لقی دوو لەگەڵ سەرووی خۆی و لایەنی پەیوەندار بەدواداچوون چارەسەری گونجاو بۆ هەموو ئەو بیرو بۆچوون و کێشە و گرفتانە بکەن کە لە نێو کۆمەڵگادا هەستی پێدەکرێت، ئەوەی جێگای باسە ئەنجوومەنی راوێژکاری چەند ساڵێکە لە لایەن لق دامەزاراوە و لە دواین کۆنگرەی پارتیش لە پەیڕەو پرۆگرام وەک ئاماژەی پێدراوە لە هەر لقێک ئەم ئەنجوومەنە دابمەزرێت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


