بهرپرسی لقی دوو لهگهڵ مامۆستایان و كادیرانی ئیداری كۆبۆوه
لە کۆبونەوەیەکدا بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز هەڵسەنگاندن و ماندووبوونی رۆڵىمامۆستایان و کادیرانى ئیدارى لە پێناو پێشکەوتنى کۆمەڵگهو پێشکەشکردنىنمونەیەکى جوانى خزمەت کردن لە فەرمانگە پەروەردەییەکاندا، بەرپرسى لقتەئکیدى کردەوە ئەمرۆش دەتوانن بەشێوەیەکى زانستى کار بۆ پێش خستنىئەزموونى دیموکراسى کوردستان پێگەیاندن و دروستکردنى نەوەیەکى تەندروستبەهەست و ئاراستەیەکى نیشتمانى و نەتەوەى بۆ داهاتووى گەلەکەمان و بەشدارىبەسیتەم بوونى داموودەزگاکان و پرسەسیاسییەکانى وڵات بکەن، پاشان بەرپرسى لق جەختى لە داکۆکى کردن لەماف وداخوازییەکانى مامۆساتایان و هەوڵدان بۆ باشتر کردنى رەوشى ژیان وگوزەرانیان لە نێوکۆمەلگهدا کردەوە، لە تەوەرێکى تردا بەرپرسى لق باسى لەتەبایى و یەکریزى خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو سەرکەوتن وپاراستنى دەسکەوتەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان کرد، هەرلەکۆبوونەوەکەدابەرپرسى لق تیشکى خستە سەر پێگەو رۆڵى سەرۆکى هەرێم لە نێوەندى بریارودەستکەوت و هەلوێستە نیشتمانى و نەتەوییەکان، دواتر دواین قەیران وکێشەوگرفتەکانى ئەمرۆى عێراق و ناوچەکەى بۆئامادەبوان شى کردەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


