١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بالێوزی سوید و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دوایین رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

بە مەبەستی زیاتر ئاگادار بوون لە دوایین رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئامادەكاری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و دوایین پەرەسەندنەكانی عێراق،  ئەمرۆ ( یورگێن لیندستروم) بالێۆزی سوید لە عێراق و ( لۆیس كالایس)بەرپرسی نوسینگەی بالێۆزخانە لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و لە گەڵ هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەب كۆبوونەوە .

 هێمن هەورامی سیاسەتی پ د ك بۆ روونكردنەوە كە هەمیشە لە گەڵ ئەودا بووە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و لەم رووەشەوە بەفەرمی هەڵوێستی پارتی لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی راگەیە نراوە .

هەڵوێستی پارتیش روونكردەوە كە خوازیارە زۆر بە شەفافی و بە ریك و پێكی هەڵبژاردنەكان بەرێوە بچن و زۆرترین چاودێری بیانی بەشداری بكەن و لەم رووەشەوە بە ناوی پ د ك داوا لە بالێۆزخانەی سوید و یەكێتی ئەورووپا كرا كە زۆر ترین چاودێری نێودەوڵەتی لە كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بانگهێشت بكەن .

لە بارەیی دوایین رەوشی ناوچەكانی دیكەی عێراق، تەئكید لە هەلوێستی نەگۆری پارتی و خەڵكی كوردستان كرایەوە، كە دژی هەموو توندووتیژیەكین و نابێت حكومەتی عێراق سوپا بۆ ململانێی سیاسی و ناوخۆیی بەكاربێنی و خەڵكی كوردستان باینە لایەنگری هیچ لایەكی لە ململانێی مەزهەبی .

هەواڵی پەیوەندیدار