روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه

ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك په‌یجه‌ك به‌ناوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ته‌وه وتێیدا وێڕای پۆست و كۆمینت چه‌ند بابه‌ته‌كی چه‌واشه‌كاری به‌ڵاو ده‌كرێته‌و، ئێمه له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ینین كه ئه‌و په‌یجه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ده‌زگاكه‌مانه‌وه نییه و ئێمه له پۆست و كۆمێنت و بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی به‌رپرس نین.
پێشمان وایه په‌نابردن بۆ ئه‌م شێوازه كه خراپ به‌كار هێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه مه‌رام و ئامانجی نا روون وشاراوه‌ی له پشته ئه‌مه‌ش زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و یه‌ك رێزی ملله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌ینێت، ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ته‌نیا یه‌ك په‌یجی هه‌یه به‌ناوی سایتی هه‌ڵبژاردن و هیچ په‌یجه‌كی نییه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بوك و ئه‌و په‌یجه‌ی كه به ناوی ئێمه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یس بووك هه‌ن ده‌ربڕی راو بۆچونی ده‌زگاكه‌مان ناكه‌ن

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


