مەحمود محەمەد لە سیمینارێکی لقی دوو، باسی رەوشی سیاسی کرد
هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ لەمەڕ دواین پێشهات و کێشە سیاسییەکانی عێراق و ئەو رووداوانەی پەیوەندیان بە کێشەیکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداو ەهەیە، مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن کۆڕێکی بۆ لقی دوو سازدا. لەم سیمینارەدا ئاماژەى بە ژمارەیەک پرسى سیاسى نێوەخۆیى کوردستان و کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستانى بۆ هەموو ئەو پرس و قەیرانانە کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو بۆچوونانەی کە پرسی رۆژانەن.
جێی باسە عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو، هەروەها کارگێڕەکان و ئەندامانى لق و بەرپرس و کارکێرەکانى لیژنە ناوچەکانى پارتى لە شارى هەولێر ئامادەی سیمیناەکە بوون

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


