١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دوو پیرۆزبایی لە بەرەی تورکمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی 18هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمان، ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری شاندێکی هاوبەشی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییە ن کوردستانییەکان و کارگێرانی لقی دوو، سەردانی لقی هەولێری بەرەی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف و نەوزاد تەیمور ئەندامانی سەرکردایەتی و ئازاد کورەچی بەرپرسی لقی هەولێری بەرەی تورکمانی پێشوازی کران.
 لە دیدارێکدا بەرپرسی لقی دوو دوای پیرۆزبایی کردن لە بەرپرس و سەرجەم ئەندامانی بەرەی تورکمانی،  هیوایان خواست ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ پاراستنی یەکریزی پارت و نەتەوەکان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوە ژیانی لە مێژینەی نەتەوەی کورد و گەلی تورکمان و ژیانی هەمیشەیی تێکەڵاوی کلتور و داب و نەریتەکانی کورد و تورکمان و گشت نەتەوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان، هەر لە دیدارەکەدا هەمەهەنگی و کارکردنی هاوبەشی بۆ بەرژەوەندی گشتی ئایندە و بەهێزکردنی ئەزموونی دیموکراتی هەرێمی کوردستان پاراستنی رەوشی هێمنی بەرقەرار بوونی کوردستان دەربڕی، لەمبارەیەوە بەرپرسی لق تەئکیدی لەسەر نەهجی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە، کە هەردەم داکۆکی کردن و چەسپاندی مافی هەموو نەتەوەکان بووە بەبێ جیاوازی نەتەوەی و  ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا. دواتر رەوشی ئێستەی عێراق و دواین کێشە و گرفتەکانی گۆرەپانی سیاسی و ئالۆزییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار