به‌رپرسى لقى 23ى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تیانى عه‌ره‌بى كۆبووه‌وه

نه‌جات عه‌لى به‌رپرسى لقى 23ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له مه‌خموور كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراونى له گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تى عه‌ره‌بى ده‌ڤه‌ره‌كه ڕێكخست. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ و گفتوگۆى له باره‌وه كرا‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه به‌رپرسى لق ڕایگه‌یاند كه خوازیاربوون له گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌بچووبایه، هاوكات كێشه و ئاریشه‌كانى گۆره‌پانى عێراق به‌گشتى و ڕووداوه‌كانى ئه‌و دوایه‌ى شارى حه‌ویجه ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى ئه‌و كۆبونه‌ویه بوو.
لاى خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تى عه‌ره‌بى ده‌ڤه‌ره‌كه ئاشتى و ته‌بایى و نێوان چین و توێژه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یانیان به‌رز نرخاند و له‌م نێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاند كه كورد و عه‌ره‌بى ده‌ڤه‌ره‌كه له هه‌مبه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


