١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

چەندین چالاكی لە یادی رۆژنامەگەری كوردیدا لە دەڤەری سۆران و چۆمان بەرێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ لە یادی 115ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی،لە سۆران و چۆمان چوندین رۆژنامەنووسی كارای ناوچەكە رێزیان لێ گیرا. بە ئامادەبوونی (عەبدولرەحمان مەلا رەسول) بەرپرسی لقی 26ی گولان لە باڵەكایەتی و ژمارەیەك لە كارگێرو كادیرانی لق و بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆری سنورەكە 25 رۆژنامەنوسی سنوری ناوچەی باڵەكایەتی لەلایەن فەرهەنگخانەی چۆمان رێزلێنانیان پێبەخشرا. (كەریم سمكۆ) بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فەرهەنگخانەی قەزای چۆمان تایبەت بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی فەرهەنگخانەكەمان هەڵسا بە رێزلێنانی (25) رۆژنامەنوسی ناوچەی باڵەكایەتی كە بەشێوەی كارا كاری رۆژنامەنوسیان لە رابردوودا كردووە، بەهۆی هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول و باوەشی باڵەكایەتی بۆ ئەو شۆرشەو شۆرشی گولانیش چەندین رۆژنامەنووسی پێگەیاندوەو ئەو رۆژنامەنووسانەش وەك ئەركێكی نەتەوەی كارەكانی خۆیان بەبەرچاو روونی پەیامەكەی خۆیان گەیاندووەو ناوچەكە وەك مەڵبەندی سەركردایەتی شۆڕشە كوردیەكان بووە، ئەمرۆش بەباشمان زانی كە وەك وەفایەك رێزلێنان ببەخشینە ئەو رۆژنامەنوسە دێرینانە، هەروەها گوتیشیوێرای لەبەر چاوگرتنی رۆژنامەنوسان ئامانجمانە سەكۆیەكی یەكخەروە بۆ رۆژنامەنوسانی سنورەكە لەژێر یەك پرنسیپەكانی رۆژنامەنووسی كۆبكەینەوە".

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار