١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سێیەمین ڤیستیڤاڵی لاوانی دارەتوو بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێ شەممە 23ی نیسان سێیەمین ڤیستیڤاڵی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دارەتوو لە ناحیەکە بەڕێوەچوو.
لەڤیستیڤاڵەکەدا کە ھەریەک لە بەڕێزان ساسان عەونی و دکتۆر ئاراس حەسۆ ومیرخان و خاتوو ڤیان سەبری ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانو بەڕێوەبەری و ناحیە و کادرانی حزبی و حکومی ناوچەکە بەژداریبوون ، ھەڤاڵساسان عەونی ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە ڕۆڵی لاوانی ناوچەکە کردو توانا و بەژداری کارامەیانی لە کارە ڕێکخراوەییەکاندا بەرز نرخاند
ھەروەھا جەختی لەسەر خزمەتکردنی زیاتری لاوانی ناوچەکە کردەوە و بەڵێنیئەوەشیدا کە بەھەموو ئۆرگانەکانی پارتیەوە لە خەمی بەرەو باشتر بردنیڕەوشی لاوانی ناوچەکە و گشت ناوچەکانی کوردستان دەبن
ئاھەنگی گۆرانیفۆلکلۆری و حەیران لەلایەن چەند ھونەرمەند و گروپێکەوە درێژەی بەڤیستیڤاڵەکەدا ، پاشان پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە بریتی بوو لە پیشاندانیکار و چالاکیەکانی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی دارەتوو کرایەوە
کۆتایی ڤیستیڤاڵەکەش بە کردنەوەی پێشانگایەکی خورادنی کوردەواری بوو کە لەلایەن لاوانی ناوچەکەوە ئامادەکرابوو

هەواڵی پەیوەندیدار