ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 36 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ناحیه‌ی پردێ دابه‌ش ده‌كات
له‌میانی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به‌دابه‌شكردنی هاوكاری و پێداویسی ناو ماڵ به‌سه‌ر 36 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی گوندی پڕكانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی پردێ.
ئه‌مڕۆ 24/4/2013 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا بۆ زیاتر به‌هاناوه‌چوونی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كانی سنووری ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، هه‌ستا به‌دابه‌شكردنی پێداویستی وه‌ك (به‌تانی، دۆشه‌ك، برنج، شه‌كر، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، فاسۆلیا) به‌سه‌ر 36 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی گوندی پڕكانی سه‌ر به ناحیه‌ی پردێ.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵمه‌ته، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگا به‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌تكردنی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و خێزانی هه‌ژار له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌شمان سه‌رجه‌م خێزانه‌كانی گوندی پڕكانی گرته‌وه و به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر خێزانه كورد‌و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و گونده‌دا دابه‌شكرد.
له‌به‌رامبه‌ردا هاووڵاتیانی ئه‌و گونده سوپاشگوزاریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد بۆ هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانیان و دابینكردنی ئه‌و پێداویستیانه بۆیان.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


