١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی دوو سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سنووری ناوچه‌ی راپه‌رینی كرد له‌ هه‌ولێر

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی هەماهەنگی کاری هاوبەش لەگەڵ جەماوەری شاری هەولێر بۆ دەستنیشانکردنی کەموکورییە خزمەتگوزارییەکان، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دووبەئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی راپەرین، سەرپەرشتیکۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ نوخبەیەک لە چین و توێژەکانی سنوری ناوچەی راپەرینلە شاری هەولێر ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوە جەماوەریەکەدابەرپرسی لقی دوو وێرای ئاماژەدان بەهەموو ئەو پێشکەوتن و دەسکەوتانەیئەمرۆی خەلکی کوردستان، رۆلی دڵسۆزانەی خەڵکیهەولێری لەبەشداری کارایان لە هەموو پرسەکانی سیاسی وخزمەتگوزاری وپاراستنی رەوشی ئارامیی و پالپشتی یان لە کارو هەنگاوەکانی حکومەت بەبەرزیهەلسەندگاند، هەروەها بەرپرسی لق سەبارەت بە پێشکەش کردنی خزمەت گوزاریزیاتر بۆ هاولاتیان راو بۆچوونیان و هەماهەنگی کردن لەگەل دەزگاکانیتایبەتمەند بە خزمەتگوزاری بۆ خەلک گوێی لە لە بیرو بۆچوونی ئامادەبوان گرتوتێدا لەم بارەیەوە چەندین پێشنیار سەرەنجیان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتیزیاتری ناوچەکەیان خستە روو، لەم رووەوە بەرپرسی لق تەئکیدی کردوە پارتیدیموکراتی کوردستان بۆ خزمەت کردنی خەڵکیکوردستان دامەزراوەو ئەمرۆش سەرباری قەیران و ئالۆزییەکانی رەوشی سیاسی وکێشەوگرفتەکانی ئەمرۆی عێراق،
 پرسی خزمەت کردنی خەلک وئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی ئابوری هەرێمی کوردستان لە پێشەوەی هەمووئەرکەکانی داناوە، هەموو ئەو ئەرکانەشی بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی حکومەت گەراندەوە کە ئەمرۆ شانازییە بۆ هەموومان، هەرلەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی لق تەئکیدی لە بەرپرسیارەتی هەموولایەک بۆسەرکەوتنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان کردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار