خەسرۆ گۆران: ئەو قسانەی کە دەکرێن پارتی و یەکێتی لە ھەڵبژاردن دەترسن مەنتقی نییە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.infoرایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان ھیچ کاتێک لەھەڵبژاردن نەترساوە، ئەگەر لەھەڵبژاردن ئەنجوومەنی پارێزگاکان بترسێت، چۆن لە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان ناترسێت کە لەو ھەلبژاردنە گرنگترە، بۆیە ئەو قسانەی باس لەوە دەکە ئێمە ھەلبژاردن دەترسین مەنتقی نییە.
خەسرۆ گۆران گوتیشی: ناکرێت ئەم ھەموو ھەڵبژاردنە پێکەوە ئەنجامبدرێت، چونکە ھاولاتی و کۆمسیۆنیش ماندوو دەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دوای ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان وادەیەک بۆ ھەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش دیاری بکرێت.
گۆران ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر کاتێک دیاری بکات، ئێمە ئامادەین بۆ ھەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنەكان بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێویست بوو لەساڵی 2009ئەم ھەڵبژاردنە ئەنجام درابا، بەڵام بەرای من یەکێک لە ھۆکارەکان نەبوونی رێکكەوتنە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھۆکاری دووەمیش ھەموار نەکردنی یاسایە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


