١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەگەڵ شاندێكی یۆنانی كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندێكی یۆنانی كە لە چەند پارت و كەسایەتی و بەرپرسی حكومی و رۆژنامەنوسێك پێكهاتبوون.

شاندەكە پێكهاتبوون لە هەریەك ئادۆنیس جیۆرجیدا لە پارتی دیموکراتی نویی یۆنانای و وەزیری پیشووی نیشتەجی بوونی حکومەتی یۆنان و سەرۆکی کۆمیتەی یۆنانیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی یۆنانای هاوكات بەرپرسی ئەو شاندەش بوو.

ماکیس ڤۆریدیس پەرلەمانتار لە پارتی دیموکراتی نویی یۆنانی و وەزیری پیشووی ژیرخانی ئابوری و گواستنەوە لە حکومەتی یۆنانی

ئۆدیسیەس کۆنستانتینپۆلس پەرلەمانتار لە پارتی پاسۆکی یۆنانای

کاترینا مارکۆ پەرلەمانتار لە پارتی دیماری یۆنانی

شایەنی باسە ئەم شاندە چەند نوسەریک و پسپۆریکی سیاسی و نوینەری بالیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا لە گەلیان بوون .

 هێمن هەورامی بە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە خیر هاتنی ئەم شاندەی کرد و پوختەیەکی لە سەر میژووی پارتی و سیاستە و هەلویستەکانی پارتی بۆ ئامادەبوون شیکردەوە و خۆشحالی خۆی دەربری کە ئەمرۆ ئەم شاندە کە نوینەرایەتی پارتە گەورەکانی یۆنان دەکەن لە کوردستانن. دواتر پوختەیەکی لە سەر هەریمی کوردستان و پیشکەوتنە ئابوریەکانی کوردستان و دۆخی عیراق بۆ شاندی میوان خستە روو.

 دواتر، بەریز ماکیس ڤۆردیس، سەرۆکی شاند، بە ناوی هەموو ئەندامانی شاندەوە، رایگەیاند، کە پەرلەمانی یۆنان و پارتە سیاسیەکان و حکومەتی یۆنانای خوازیارن پەیوەندییەکانیان لەگەل هەریمی کوردستان پەرە پی بدەن و لە هەموو ئاسەتکاندە گەشەی پی بدەن، بە تایبەتی لە پەیوەندی پەرلەمانی و سیاسی و ئیدار و ئابوری.

 

 لە تەوەریکی دیدارەکەدا، شاندی میوان ئەوەیان خستە روو کە لەنزیکەوە ئاگاداری میژووی قوربانییەکانی کوردستانن .

 

 هیمن هەورامی داوای لیکردن کە لە ناو پەرلەمانی یۆنان، گروپی هەموو پارتەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان دروست بکەن و وەک هەنگاوی یەکەم کار بۆ بە رەسمی ناساندی جینۆساید بکەن .

 

شاندی میوان، ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە پراکتیکیانە دەربری و دووپاتیان کردەوە کە لە ریگای سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی ولاتەکەیان داوا دەکەن، پایوەندییە دیپلۆماسییەکانی نیوان هەریمی کوردستان و یۆنان زیاتر بچیتە پیشەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار