به ئامادهبوونی بهرپرسی لقی و پارێزگاری ههولێر تهرمی هاشم سهعید بهزاز له ههولێر به خاك سپێردرا
ئێوارەی دوێنی كەسایەتی ناسراو تێكۆشەرو خەباتگێر لە نێو بزوتنەوەیرزگاری خوازی كوردستان و پێشمەرگەو ئەفسەر لە كۆماری كوردستان لەمەهابادودۆستێكی نزیكی مستەفا بارزانی نەمر خوالێخۆش بوو ( هاشم سەعید بەزاز)لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد، لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی هەریەكلە عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و حوسینیەزدان پەنا جێگری سكرتێری پارتی ئازادی كوردستان و كارگێرانی لق وژمارەك لە خەلكی هەولێرو رۆشنبیرو هاوەلان و كەس و كارو خانەوادەكەی،خوالێخۆشبوو لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاك سپێردرا..
دوایی ناشتنی لە ووتەیەكدا بەرپرسی لقی دوو سەرەخۆشی لە بنەمالەودۆستان و ئامادەبوان كرد، پاشان ئاماژەی بەرۆل و خەبات و نیشتمان پەروەری ودڵسۆزی خوالێخۆش بوو كرد كە لەسەردەمی كۆماری كوردستان كە شان بەشانیبارزانی نەمر بۆ داكۆكی لە كوردستان و پاراستنی كۆمار وەك ئەفسەرێكئازایەتی و لێهاتووی خۆی لە نێو سوپای ئەو سای كۆمار و دیارو بەرچاوبووە،هەر لەووتەكەیدا بەرپرسی لق تەئكیدی كردوە لە دەستدانی كەسایەتی تێكۆشەریوەك هاشم بەزاز تەنها خەمی بنەمالەكەیان نیە بەڵكو خەمی هەموو لایەكمانوخەلكی هەولێریشە، پاشان حسین یەزدان پەنا بەناوی بنەمالەی پێشەوا قازیسەرەخۆشی لە بنەمالەی خوالێخۆش بوو كرد و بەكەسێكی خۆنەویست بۆ نەتەوەونیشتمان و دلسۆز بۆ رێبازی كوردایەتی و رێبازی پیرۆزی مستەفا بارزانینەمر وەسفی كرد، هیوای خواست خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموولایەكببەخشێ، ئەوەی جێی باسە خوالێخۆش بوو لە سالی 1920 لە شاری مەهاباد لەدایك بووەو وەك ئەفسەرێك لەگەل بارزانی نەمر رۆلی خۆی بینیوە لە نێوسوپای كۆمار كوردستان و هەروەها كەسێكی هونەر دۆست و نزیك بوە لە مامهەژار و هێمنی شاعیر، لە پاش رووخانی كۆمار لەگەل هەندێك لە بارزانیەكاندەگەرێتەوە عێراق و لەبەر هەلوێستی نەتەوەیی و شۆرشگێری چەند جارێكلەلایەن رژێمی ئەوسای عێراق زیندانی دەكرێت، شەوی رابردوو دوای 93 ساڵژیان كۆچی دوایی كرد

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


