١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی لقی دوو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی جەماوەری سنوری چەند گەرەكێكیناوچەی گوڵانی لە شاری هەولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

بۆ گرنگیدان بەتێكەلاوبوونی جەماوەرو هەماهەنگی كاركردنی هاوبەش بۆ زیاترپێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان لە شاری هەولێر، بۆ ئەم مەبەستە عەلیحوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی و كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەیگوڵان،سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی جەماوەری سنوری چەند گەرەكێكیناوچەی گوڵانی لە شاری هەولێر كرد.
لە میانی كۆبونەوەكەدابەرپرسی لقی دوو تیشكی خستە سەر هەموو ئەو پێشكەوتن و دەسكەوتانەی ئەمرۆیخەلكی كوردستان و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئەم رەوشە ئابووریە بەهێزەیئەمرۆ لە سیاسەتی هەرێمی كوردستان دەبینرێت، پاشان ئاماژەی بە دواینقەیران و كێشەوگرفتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەولەكانی هەرێم بۆدۆزینەوەی رێگاچارە دەستورییەكان كرد بۆ دەرچوون لەم تەنگژانەی كە هەموووولاتی گرتۆتەوە، هەروەها بەرپرسی لق تیشكی خستە سەر پێگەو رۆلیسەرۆكیهەرێم لە نێوەندە نێودەولەتیەكان و هەرێمی و نێوخۆی كوردستان و هەمووئەو دەستكەوتە نیشتمانی و نەتەوییەكانی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد، هەرلەكۆبوونەوەكەدا پرسی خزمەتگوزاریی و كەمووكورییەكانی نێو گەرەكەكانیهەولێر خستنە رووی بۆ لایەنی پەیوەندار لەگەل هاولاتیان گفتوگۆی زیاتریلەسەر كرا، لەم بارەیەوەبەرپرسی لق تەئكیدی كردەوە پارتی لە هەمووقۆناغەكاندا پرسی خزمەت كردنی خەلك و ئاوەدانكردنەوەو بونیادنانی هەرێمیكوردستان لە پێشەوەی هەموو ئەركەكانی داناوەو ئەمرۆش بەهەمان نەفەس كار بۆپێشكەش كردنی هەر خزمەتێك دەكەین كە لە بەرژەوەندی هاولاتیان دابێت،هاوكات بەرپرسی لق تەئكیدی لە بەرپرسیارەتی هەموولایەك بۆ سەركەوتنی ئەمئەزموونەو پاراستنی كردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار