سیمینارێك له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ عومه‌ر عوسمان سازكرا

گەرمیان - KDP.info/ وەفدێکی مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی عومەر عوسمان سەدانی دەڤەری گەرمیانی کرد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە وبەرپرسی لقی پانزدەی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێک بۆ فەرماندەی پێشمەرگەی گەرمیان سازکرا، دەربارەی چۆنیەتی و بایەخی بەشداریکردنی پێشمەرگە لە هەڵبژاردنەکان ، کە دەبێت لە بیستی ئەم مانگە بەرێوەبچێت.
له سیمیناره‌كه‌دا عومه‌ر عوسمان تیشكى خسته سه‌ر گرنگى قۆناغه‌كه و رابردووى پارتی و گرنگى و زه‌روره‌تى پارتى و سه‌رۆك بارزانى له قۆناغى ئێستا و داهاتوودا، ئینجا هه‌ڵبژاردن و رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له قۆناغى ئیستا و هه‌ڵبژاردندا زۆر گرنگ ده‌بێت، هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا نمایشێكى دڵخۆشكه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن بۆ پێشمه‌رگه‌كان پێشكه‌ش كرا، و عومه‌ر عوسمان سوپاسى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى گه‌رمیان و لیواى سێى كرد بۆ رێكخستنى ئه‌م سیمیناره.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


