سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان پێشوازی كرد له رۆژنامه‌نووسێكی ئێرله‌ندی
سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك –گه‌رمیان پیشوازی كرد له رۆژنامه‌نووسێكی وڵاتی ئێرله‌ندی كه سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌ركووك سه‌ردانی ئه‌م شاره‌ی كردبوو بۆ له نزیكه‌وه تێگه‌یشتن له ره‌وشی كه‌ركووك به‌تایبه‌ت روڵی كورد و پاریتی له‌م شاره و هه‌لبژاردنه‌كان و ئه‌نجام نه‌دانی له شاره‌كه
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له پێكه‌وه ژیانی نه‌توه‌كانی شاری كه‌ركووك كرد كه له‌م شاره چه‌ندین نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و دین هه‌یه و هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین چونكه ئه‌م شاره گرنگی خۆی هه‌یه له ناو عیراق و ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌گشتی له هه‌موو جیهان
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارى ئه‌منی شاره‌كه كرا به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی كه له چه‌ندین رۆژی رابردوو شاری كه‌ركووك ده‌ورووبه‌ری هه‌ژاند چه‌ندین هاولاتی كرده قوربانی و شه‌هید و بریندار بوون ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كار‌و دوواكاری تیرۆرستانییه له‌م شاره چونكه هه‌مووكات تیرۆرستان هه‌وڵی تێك دانی باری ئه‌منی ئه‌م شاره‌یان داوه بۆ تێكدانی نیوان نه‌ته‌وه‌كان و دروست بوونی كێشه‌و گه‌وره كردنه‌وه‌ى كێشه‌كان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


