١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دووکۆبوونەوەیەکی له‌ گه‌ڵ هاولاتیانی سنوری چەند گەرەکێکی ناوچەی ئاشتی لە شاری هەولێرئەنجامدا

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی تێکەلاوبون لەگەل جەمارو دەستنیشان کردنی پێداویستیەکانی خەڵک بۆزیاتر پێشکەش کردنی خزمەت کردن، لەم بارەیەوە ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقیدوو بەئامادەبوونی و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی ئاشتی، کۆبوونەوەیەکیفراوانی بۆ هاولاتیانی سنوری چەند گەرەکێکی ناوچەی ئاشتی لە شاری هەولێرئەنجامدا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لقی دوو دوایی ئاماژەدانقەیرانەکانی ئەمرۆی عێراق و کێشەوگرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی، پاشانتیشکی خستە سەر هەموو ئەوپێشکەوتن و دەسکەوتانەی ئەمرۆی خەڵکی کوردستان و رۆلی سەرۆکی هەرێمیکوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدا لە پەرەپێدان و چەسپاندنیئابوورییەکی بەهێز بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەرپرسی لقبۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە خەڵک گوێی لە هاولاتیانی نێو کۆبوونەوەکە گرت وتێدا چەندین راو پرسی زیاتر لەم بوارەدا خرایەروو، لەم بارەیەوە بەرپرسیلق تەئکیدی کردوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموو قۆناغەکاندا پرسیخزمەت کردنی خەلک و ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی هەرێمی کوردستان لە پێشەوەیهەموو ئەرکەکانی داناوەو ئەمرۆشئەرکێکی قورستر لەسەر جەماوەرو ئەندامانی پارتی و خەلکی کوردستاندایە لەپالشتی و پاراستنی دەستکەوتەکانی کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی رێگای کوردستانهاتۆتەکایەوە، هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی لق تەئکیدی لە بەرپرسیارەتیهەموولایەک بۆ سەرکەوتنی ئەم ئەزموونەو هەنگاوەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێمیکوردستان کردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار