١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، تاوتویی دواین رەوشی کوردستان و ناوچەکە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بۆ زیاتر هەلسەنگاندنی دوایین رەوشی سیاسی هەریمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەریەک لە دەیڤید کارینس، بەرپرسی نوسینگەی بالیۆز خانەو کونسولییەکانی بەریتانیا لە وەزارەتی دەرەوە و هیو ئیڤانسی کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەریمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک کرد و لەگەل هیمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و ژمارەیک لە هەڤالانی مەکتەب، کۆبوونەوە.

شاندی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایانگەیاند، حکومەتی بەریتانیا بریاریکی گرنگی سەبارەت بە هەریمی کوردستان دەرکردووە بەوەی کە کاری کونسولخانەی خۆی لە هەریمی کوردستان فراوانتر بکات و بالەخانەیەکی گونجاو و شایستەی بۆ دروست بکات و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا، گەشتی راستەوخۆی نیوان بەریتانیا و هەریمی کوردستان لە لایەن هیلە ئاسمانییەکانی بەریتانیاوە دەست پی بکات. لەورووەشەوە جەختیان لەوە کردەوە کە بەریتانیا، پابەندە بە دۆستایەتی دریژخایەن لەگەل هەریمی کوردستان و پیشکەوتنە سیاسی و ئابوری و سەقامگیرییە ئەمنییەکانی هەریمی کوردستان، دەرفەتی زیاتر بۆ سەرمایەگوزاری بیانی و هاتنی کۆمپانییەکان رەخساندووە و بەریتانیاش دەیەویت، لەو بوارانەدا لە کوردستان، چالاکتر بیت.

هیمن هەورامی، بە ناوی پ.د.ک سوپاس و پیزانینی دەربری بۆ ئەو هەنگاوەی بەریتانیا و رایگەیاند کە خەلکی کوردستان هەلویست و بریاری ئازایانەی جۆن مەیجەری سەرۆک وەزیرانی سالی 1991 هەرگیز لە بیر ناکات لە هاوکاری و پاراستنی هەریمی کوردستان بە پیی بریاری پرۆڤاید کۆمفۆرت. دواتر پوختەیەک لە هەلسەنگاندن و بۆچوون و شیکردنەوەکانی پ.د.ک لە سەر هاوکیشە ناوخۆییەکانی هەریمی کوردستان و هەلبژاردنەکانی پەرلامان و سەرۆکایەتی هەریم و دوایین بەرئەنجامەکانی چوونی شاندی کوردستانی بۆ بەغدا و ئەگەرەکانی ئایندە و رەوشی سوریا، بۆ شاندی میوان خرایە روو.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار