به‌رپرسى لقى دووى (پ.د.ك) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه‌كانى ده‌ڤه‌رى رزگارى كۆبووه‌وه

بەرپرسی لقی دوو عەلی حوسێن لەگەل لایەن و گەنجانی کورد لە رزگاری سەر پارێزگای هەولێر کۆبووەوە. به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له بایه‌خ و پێگه‌ی به‌هێزی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مرۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستی هێناون كرد، پاشان به‌رپرسی لقی دوو سه‌باره‌ت به پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاووڵاتیان و گرنگیدان به راو بۆچونیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ل ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند گۆێ له بیر و بۆچۆنی ئاماده‌بووانی گرت، و له‌م باره‌یه‌وه رۆلی خه‌لكی هه‌ولێری به‌رز هه‌لسه‌نگاند له دلسۆزی و پالپشتی كردنیان له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هۆشیاریان له هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی كه ئه‌مرۆ چه‌ند لایه‌نێك به چه‌واشه‌كاریی ئاراسته‌ی شه‌قام و خه‌لكی ده‌كه‌ن، دواتر به‌رپرسی لق چه‌ندین پرسی پێشكه‌وتوی په‌یوه‌نداری سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لق ته‌ئكیدی له پاراستن و پالپشتی و هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زمونه‌و هه‌نگاوه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


