به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی 15ى خانه‌قین كۆبووه‌وه

له‌سه‌ردانێكیدا بۆ خانه‌قین خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای گشتی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی پازده‌ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه.
له‌كۆبوونه‌كه‌دا كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لق ئاماده‌ى بوو، وێڕای تاوتوێ كردنی بارودۆخی ئه‌منی هه‌ردو شارۆچكه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ،هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تی و ئاسانكاری له گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرا له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا كه بڕیار وایه بیستی ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


