كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

بە ئامادەبوونی ساسان عەونی ئەندامی سەرکردایەتی وبەرپرسی دەستەی جەماوەرییەکان و هەڤاڵانی دەستە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بەست.
لەسەرەتادا بەرپرسی دەستە كورتە باسێكی دەربارەی رەوشی سیاسی ئەمڕۆ و پرسەكانی گەنجان خستەڕو.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا پرسەكانی گەنج و ئینیتما و گەنج و بەشداری سیاسی و گەنج و سەركردایەتیکردن تاوتوێكران،بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە وەستانبوو لەسەر گرفت و ئاریشەكانی ئەمڕۆی لاوان و دۆزینەوەی میكانزمێك بۆ چارەسەركردنیان.
لە كۆتایدا كۆبوونەوە بەكاروچالاكیەكانی رابردوودا چۆوە وە هەڵسەنگاندنی بۆكردن، هاوكات پلان و بەرنامەی بۆ كارەكانی داهاتوی یەکێتی لاوان دانا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


