مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزوتنەوە دەكات

لە رێكەوتی 14/4/2013 هەردوو مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبوونەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەردوولا و بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و ئاراستەكردنی سیاسەتی پەیوەندییەكان بۆ وڵاتانی دەرەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
بەسەرپەرشتی بەرێز هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) و ئاسۆ كەنەدی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزوتنەوە و مەحەمەد خۆشناو پەرپرسی پەیوەندییە كوردستانیەكانی بزوتنەوە و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بەرێوە چوو. لەو كۆبوونەویەدا باس لە پەیوەندیی بە هێز و لە مێژینەی هەردوو حزب كرا و بە روونی جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە كرایەوە.
باروودۆخی كوردستان و هەستیاری ئەم دۆخە بە گرنگیەوە هەڵوەستەی لەسەر كراو و پاراستنی یەك ریزی تەواوی لایەنە كوردستانیەكان دووپات كرایەوە. لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا دواین پەرەسەندنەكانی سوریا و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە خرانەبەر باس و گفتوگۆوە. هاوكات پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بە وردی قسەیان لەبارەوە كراو هەردو لا هاو ڕا بوون لەسەر چارەسەری دەستوری بۆ كیشەكان.
پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەكانی ئەم دوایەی حكومەتی توركیا و هەوڵەكان بۆ ئاشتەوای لە كوردستانی باكور تاوتوێ كرا. هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ سەر خستنی ئەم پرۆسەیە دووپات كردوە.
دانانی بەرنامە و پلانی كاری هاوبەش بۆ هەماهەنگی لە كاری پەیوەندییەكانی دەرەوە دواین تەوەری دیدارەكە بوون.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


