لە خورماتوو و بەغدا پشتگیری له كاندیدەکانی پارتی دووپاتكرایه‌وه

خانەقین- kdp.INFO/ لە سەردانێکی بۆ خانەقین سەلاح دەلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە هۆلی شەهید لەیلا قاسم، بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی پانزدەی خانەقین و هەریەک ؛لە لوقمان عەلی بەگ عیسا کاندیدی ژمارە دوو، ئازاد حەمید شەفی کاندێدی ژمارە سێنزدە و ئەمەل عومران کاندیدی ژمارە چواردە، کە کاندیدی پارتیین لە لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە پارێزگای دهۆک، باس لە هەلبژاردن و چۆنیەتی پاڵپشتیکردنی ئەم کاندیدانە کرا.
له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریە‌دا سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوای خواست هاووڵاتیان به گه‌رمی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا بكه‌ن وداواشی كرد مامۆستایان وه‌ك چینێكی هوشیارو نزیك له كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی كارا بگێڕن له هۆشیار كردنه‌وه و هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌شداریكردن و ده‌نگدانیان به لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان ژماره 469.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا به ئاماده‌بوونی كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی 519 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگه حكوومییه‌كان له به‌غدا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵدان و كۆششی به‌رده‌وام كرایه‌وه له‌م رۆژانه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی به‌غدا كه له بیستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت كاندیدی لیسته‌كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وێت و پاش سه‌ركه‌وتنی بتوانێت خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری كورد له به‌غدا بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد عه‌لی كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی 519 لیستی برایه‌تی كورده فه‌یلییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری شه‌هیدان پیشانگه‌یه‌كی وێنه‌ی شه‌هیدانی ناوچه‌ی سه‌درییه كرایه‌وه.
به‌شداربووان له پیشانگه‌كه‌دا به‌ڵێنیان دا ده‌نگ به كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی برایه‌تی كورده فه‌یلییه‌كان بده‌ن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


